لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧٢ چالاکی بەرخۆدان ئەنجام درا
تاوانەکانی داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو بەردەوامە و لە بەرامبەردا بەرەی بەرخۆدان بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی داگیرکەران.
لە ١١-٢٠ تشرینی دووەم لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس ٧٢ چالاکی ئەنجام درا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون.
لە ماوە ١٠ ڕۆژدا چالاکیێک بە ئۆتۆمبێل، ٢ چالاکی تەقەکردن سەر جوولەکە و سەربازە داگیرکەرەکان، ٥ جاریش وڵامدانەوەی بە تەقەمەنی لە بەرامبەر هەڵکوتانی داگیرکەران بۆ سەر گوندەکان ئەنجام دراوە.
لە کاتێکدا کە دانیشتوانی سەهیۆنی لە ژێر چاوەدێری رژێمی داگیرکەر لە هەمان قۆناغدا هێرشەکانیان بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی فەلەستین چڕتر کردەوە، خەڵک و لاوان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا بەرەنگاری هەشت هێرشی دانیشتوانی سەهیۆنی بوون.
لە نێوان ١١ بۆ ٢٠ی تشرینی دووەمدا ٥٢ جار لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس پێکدادان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر سەریهەڵدا و گەنجانی فەلەستینی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر و دانیشتوانی سەهیۆنی داگیرکەریان بەردباران کرد.
هەفتەی ڕابردوو دوو خۆپیشاندان لە کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوشتنی داگیرکەران بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە ڕێبازی شەهیدان و پشتیوانی بەرخۆدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان کەسێک شەهید بوو.
هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ڕاگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان لە ئاسمان و زەویی لوبنان زیاتر لە ١٠ هەزار جار ئاگربەست پێشێل کراوە.
چەتەکانی سەهیۆنی کە زەوییە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەردا گرت، لە شاری ڕامەڵڵا ئاگریان لە کێڵگەیەک و پێنج خانوو بەردا.